مەلا بەختیار بەشداری لە کۆنگرەی یەکێتیدا ناکات

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار بافڵ تاڵەبانی


Sep 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
کەسایەتی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە بەشداری لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەی ناکات کە بڕیارە 27 ی ئەم مانگە لە هۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی بەڕێوە بچێت.
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاندووە کە پاش یەک کاتژمێر و 35 خولەک وتووێژ لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی، لە سەر دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئۆباڵی بەشدارینەکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەی پێنجەم دەکەوێتە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقیش سەردانی ئەمریکای کردووە و بەشداری لە کۆنگرەی یەکێتیدا ناکات.