یاری شەترەنج لە سلێمانی / دکتۆر سەردار عەزیز
(0) /
ڕوانگه ـ لە دیدارەکەی سەرۆکی یەکێتدا لە کۆڕبەندی مێری، دەتوانین کۆمەڵێک ئاماژە هەڵێنجێنین بۆ شەترنجی سیاسی لە شاری سلێمانی لە داهاتودا.
لە بانگەشەدا شاسوار بوو بە شامسار، بەڵام لە دیدارەکەدا بوو بە کاک شاسوار. وەک دەزانین کە بافڵ تاڵەبانی زۆر شت لە ڕێگای خیتاب و زمانی دەربڕینیەوە دەردەبڕێت. ئەم گۆڕانکارییە لە دەربرین لە هەمانکاتدا گۆڕانکارییە لە جۆری پەیوەندی و ململانێ. بۆیە بەپێی ڕاڤەکاریی ئێمە، لە ئێستادا یەکێتی داوا لە نەوەی نوێ دەکات کە هاوکاری بێت لە گەمەی دروستکردنی حکومەتدا.
بافڵ لە هەمانکاتدا دانی بەئەوەدا نا کە شاسوار لە ژێر فشاردایە. ئەمە لە گەمەی شەترنجی هەرێمدا چاوەڕوانکراوبوو. بەڵام دیسانەوە ئەوەشی گوت کە ئەگەر نەیەت چی دەکات؟ هەتا کەی ئەم دەنگانە ڕادەگرێت. ئەمانە هەموو نیشانەی ئەوەن کە ئەم دەربڕینانە لە کاتێکدا پەیامن بەڵام لە هەمانکاتدا مانای ئەوەیە کە لە میانەی دانوستاندا ئەم گفتوگۆیانە بەڕێوە دەچێت. بەم پێیە بە شاسوار گوتراوە هەتا کەی لە دەرەوە دەمێنیتەوە، دەبێت بەشدار بیت. بەڵام بۆ شاسوار هەر جۆرە بەشدارییەک خۆکوژییە.
ئێستا ئێمە یارییکەرەکانی سەر بۆردی شەترنجەکە دەناسین. شاسوار دوو بژاردەی هەیە، بەشداریکردن یان نەکردن. وەک ئاماژەمان پێدا بەشداریی لە گەڵ سروشتی جوڵانەوەکەیدا ناگونجێت، یان پان دەبێتەوە. بەڵام بەشداریینەکردن ڕوبەڕوی جوڵەیەکی سەختی دەکاتەوە، ئەویش بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆی لە گەڵ یەکێتیدا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا.
بەڵام هاوشان بەم یاری شەترنجە ستراتیژێک هەیە، ئەویش لە سلێمانی ناڕازی زۆرن، بۆیە هەبونی هێزێکی ئۆپۆزسیون پێویستە بۆ ئیدارەدانیان و تەنفیسکردنیان. نەوەی نوێش هێزێکی باشە لەم ڕوەوە چونکە جگە لە کۆمەڵێک قسەی گشتی خاوەن هیچ ستراتیژ و وڕوانگە و دیدی و پلانێک نیە.

تێبينيێك بنێرە: