بۆ مەلا بەختیار درایە دادگا؟

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار


Jan 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی سکاڵای لە دژی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تۆمار کرد بە هۆی ئەوەی کە لە بەرامبەر ئەم بزوتنەوەیە نەیتوانی قسە بڵاوکراوەکانی بسەلمێنێت.

فەرمان حەسەن ئەندامی ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان وتی کە ئەو سکاڵایە مافی یاسایی بزوتنەوەی گۆڕانە و چەند جارێک و لە بۆنە جیاوازەکاندا مەلا بەختیار تۆمەتی بێ بنەمای خستووەتە پاڵ ئەم بزوتنەوەیە بە بێ ئەوەی کە هیچ یەک لە قسەکانی بە بەڵگەوە بسەلمێنێت.

ئەو ئەندامەی بزوتنەوەی گۆڕان داوای سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دادگاکانی کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆسیەیە./.