یەکێتی دەیەوێت چی لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی خۆی بکات؟

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار فەرید ئەسەسەرد


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی نزیک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی یەکێتی بەو بڕوایە گەیشتوون کە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی دەبێت ڕۆڵی تایبەتی خۆی بگێڕێت.

ئەو سەرچاوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە بە فەرمی ڕەفعەت عەبدوڵڵا، فەرید ئەسەسەرد و ئارێز عەبدوڵڵا سەردانی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتییان کردووە بۆ چۆنیەتی چالاککردنەوەی ڕۆڵی ئەنجومەنی باڵا.

ئەو سەرچاوە ئاشکرای کردووە کە شاندەکەی یەکێتی ئاماژەیان بەوە داوە کە لە ئێستادا زیاتر پێویست بە ڕۆڵ و کاریگەری ئەنجومەنی باڵا دەبێت.

شاندە سێ کەسییەکەی یەکێتی بۆ هەمان مەبەست سەردانی عومەر فەتاح و حاکم قادریشیان کردووە. سێ ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی ئەو پێشنیارەیان ڕەتنەکردووەتەوە بەڵام ڕا و بۆچوونی خۆیان خستووەتەڕوو.

ڕاشیگەیاندووە کە بۆ چالاککردنەوەی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی، پێویست بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەبێت./.