مەکگۆرک: ئەمریکا لە ناوچەکە دەمێنێتەوە
(0) /
بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆشکی سپی جەختیکردەوە کە ئەمریکا درێژە بە مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەی کوردستان دەدات.
برێت مەکگۆرک لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی مەنامە وتی کە ئەمریکا هاوبەشییەکی درێژخایەنی لە گەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هەیە و پاڵپشتی لەم هێزانە دەکات.
ناوبراو وتی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگییەکی زۆری هەیە و ناسەقامگیری بە خۆوە دەبینێت و پەیوەندییەکی زۆری بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاوە هەیە.
مەکگۆرک وتی کە هێزەکانی ئەمریکا لەم ناوچەیە دەمێننەوە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیی لە ئەفغانستان بە بابەتێکی جیا و تایبەت ناو برد و وتی کە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە، دەرفەتی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووەتە پێشەوە.
مەکگۆرک سەبارەت بە سوریاش وتی کە بۆ کۆمکاری عەرەبی ناگەڕێتەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بە شێوازی ڕاستەقینە لە گەڵ حکومەتی دیمەشق ڕوو نادات./.
تێبينيێك بنێرە: