عامری: گۆڕانکاری گەورە ڕوو دەدات

(0) / / ئاسیا / هادی عامری


Nov 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە بە هەڵوەشانەوەی دەنگەکانی 10 هەزار سندۆق، گۆڕانکاری گەورە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوو دەدات.

هادی عامری وتی کە پێشێلکاری و لاوازیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بووەتە هۆکاری سەرەکی ئەم قەیرانە سیاسییەی ئێستا.

ناوبراو وتی کە بە بڕیاری دەزگای دادوەری سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی ئەنجامی ئەو سندۆقانەی کە لە پاش کاتی دیاریکراوی دەنگدان داخرابوون، دەنگی 6 هەزار سندۆق هەژمار ناکرێت.

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: نزیکەی 4 هەزار سندۆقی دیکە کێشەیان لە سەرە و ئەمەش بە واتای هەڵوەشانەوەی دەنگی 10 هەزار سندۆقە کە دەکاتە لە سەدا 18 ی کۆی گشتی سندۆقەکانی دەنگدان.

وتیشی کە ئەم ژمارەیە لە گەڵ ئەو هەموو بەڵگەیە لە سەر ساختەکاری، پیشان دەدات کە گۆڕانکاری گەورە لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق ڕوو دەدات./.