قوباد تاڵەبانی بڕیارێکی لە سەر خۆپێشاندانەکانی سلێمانی دەرکرد
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە سەر داوای ئەو بەڵێنیداوە ئەو کەسەی بە شەق لە سەری خوێندکارێکی داوە، دەستگیر بکرێت.
عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاندووە کە قوباد تالەبانی بەڵێنی داوە ئەو کەسە شەقی لە سەری خوێندکارێک داوە دەستگیر دەکرێت و بۆ ئەمەش هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون.
لە خۆپێشاندانەکانی سلێمانی ڤیدیۆیەک بڵاو بووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کەسێک بە شەق لە سەری خۆپێشاندەرێک دەدات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکی فەیسبوکدا داوای بەدواداچوون و لێپێچینەوەی لەو کەسە کرد کە شەقی لە خوێندکارەکە داوە./.
تێبينيێك بنێرە: