بۆ شاسوار عەبدولواحید لە لایەن خوێندکارانی ناڕازییەوە دوور خرایەوە؟
(0) /
خوێندکارانی ناڕازیی زانکۆی سلێمانی لە خۆپێشاندانەکانی خۆیان سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دوورخستەوە و ڕایانگەیاند کە نایانەوێت هیچ کەسێک وەک ڕێبەر و سەرکردەی خوێندکاران خۆی بناسێنێت.
خوێندکارانی خۆپێشاندەری سلێمانی بە درووشمی بڕۆ بڕۆ هەر یەک لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئومێد محەممەد و ڕێبوار ئەوڕەحمان کاندیدە دەرچووەکانی ئەو جوڵانەوەیان دەرکرد و بەوانیان ڕاگەیاند کە مافی بەشدارییان لە خۆپێشاندان و گردبوونەوەکانی ئەواندا نییە.
چالاکوانانی خۆپێشاندانی خوێندکارانی سلێمانی ڕایانگەیاندووە کە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە خۆی وەک سەرکردە و ڕێبەری ئەوان بناسێنێت.
ئەوان جەختیان لە سەر ڕەوایەتی داواکارییەکانیان کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە نایانەوێت پرسەکەیان بە حیزبی بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: