کۆمەڵی دادگەری ژمارەی مووچەخۆرانی بندیواری پارتی و یەکێتیی ئاشکرا کرد
(0) /
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان خاوەنی 50 هەزار مووچەخۆری بندیوارن.
عەبدولستار مەجید لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند: نابێت باس لە قەیرانی دارایی و کەمبوونی داهات بکرێت بەڵام دەست بۆ بڕینی مووچەی حەرامی هەزاران بندیوار نەبرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پارتی و یەکێتی پێکەوە زیاتر لە 50 هەزار مووچەخۆری بندیواریان هەیە.
وتیشی کە بە پێی یاسای چاکسازی دەبوو مووچەی ئەو دەیان هەزار کەسە ببڕێت بەڵام دەستی بۆ نەبراوە./.
تێبينيێك بنێرە: