کۆمەڵی دادگەری بۆچوونی خۆیی لە سەر کابینەکەی مەسرور بارزانی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / کۆمەڵی دادگەری مەسرور بارزانی


Jun 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان وتی کە کابینەی ئێستا خەراپتەرینی کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

ڕێبوار حەمەد لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی پەیام وتی کە ئەم کابینەیە لە زۆر ئاستدا نەیتوانیوە خزمەتی باش پێشکەش بکات و فەشەلی هێناوە لە پێشکەشکردنی زۆرێک لە سێکتەرەکان.

ناوبراو وتی کە کۆمەڵی دادگەری کار دەکات بۆ ئەوەی کە ببێتە بەدیلی هەر دوو هێزەکەی حکومڕانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی کە ململانێی ڕاستەقینە لە نێوان هێزە دەسەڵاتدارەکان لە سەر قۆرخکاری زیاترە لە بازاڕ و لە سەر دابەشکردنی سامانی گشتی لە نێوان خۆیاندا.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند کە کابینەی ئێستای حکومەتی هەرێم لە چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی لە گەڵ بەغدا سەرکەوتوو نەبووە و درێژەی هەمان عەقڵیەتە کە لە ڕابردوودا حوکمی کوردستانی کردووە./.