جەبار یاوەر: ڕاگەیاندنی شکستی داعش لە لایەن بەغداوە هەڵە بووە

(0) / / كوردستان / جەبار یاوەر


Nov 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لە نەبوونی هەماهەنگی نێوان ئەم هێزانە و هێزەکانی عێراق گرت و وتی کە ڕاگەیاندنی شکستی کۆتایی داعش لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە هەڵە بووە.

جەبار یاوەر وتی کە سەرەکیترین هۆکاری چالاکییەکانی ئێستای داعش بۆ ئەو ناوچانە دەگەڕێتەوە کە بۆشاییەکی ئەمنییان تێدایە و هێزەکانی پێشمەرگە و فیدراڵی لەو ناوچانەدا بوونیان نییە.

ناوبراو وتی کە لە 10 مانگی ئەمساڵ، داعش 170 کردەوەی تیرۆریستیی هەبووە کە 837 کوژراو و بریندار و ڕفاندنی بە دواوە بووە.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وتی کە لە ساڵی 2020 داعش 230 کردەوەی تیرۆریستیی هەبووە کە 812 کوژراو و بریندار و ڕفاندنی لێکەوتووەتەوە.

وتیشی کە ڕاگەیاندنی شکستی کۆتایی داعش لە لایەن حکومەتی بەغداوە هەڵە بووە لە بەر ئەوەی کە داعش ئیمارەتەکەی لە دەستدا بەڵام وەک گرووپێکی تیرۆریستی درێژەی بە چالاکییەکانی داوە.

جەبار یاوەر وتی کە نەبوونی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بووەتە هۆکاری بۆشایی ئەمنی و ئەمەش دەرفەتی بۆ چالاکی تیرۆریستانی داعش ڕەخساندووە./.