هێزە هاوبەشەکەی هەرێم و عێراق بە فەرمی دەست بە چالاکی دەکات

(0) / / كوردستان / جەبار یاوەر


Dec 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێزە هاوبەشەکەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگری عێراق لەمڕۆ یەک شەممە 5 ی کانوونی یەکەمی 2021 لە چوار بەرەدا دەست بە چالاکی دەکات.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هێزێکی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بە فەرمی ئەمڕۆ یەک شەممە دەست بە چالاکی دەکات.

ناوبراو وتی کە گەڕێکی نوێی دانوستانی نێوان هەر دوو لا لە کەرکوک بەڕێوە دەچێت و کەرکوک و چەند ناوچەیەکی پارێزگای دیالە لە ڕیزی گرنگترین ناوچەکانی چالاکیی ئەو هێزە هاوبەشە دەبن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها وتی کە هۆکاری سەرەکی چالاکییەکانی ئێستای داعش، جێبەجێنەکردنی ڕێکەوتنەکانی پێشووی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقە بۆ پاراستنی ناوچە کێشە لە سەرەکان کە بۆشایی ئەمنییان تێدا دەبینرێت./.