داعش وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان و بەرگری عێراقی کۆکردەوە

(0) / / ئاسیا / جەبار یاوەر


Dec 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە هۆی بەردەوامی کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش لە ناوچە کێشە لە سەرەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند، شاندێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە سەردانی بەغدای کرد.

شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق، ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەماهەنگی ئەمنی هاوبەشی تاوتوێ کرد.

شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی جەبار یاوەر لە گەڵ شاندێکی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شمەری کۆبووەتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆیی لە بۆشایی ئەمنی نێوان هێڵەکانی دابەشبوونی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق لە ناوچە کێشە لە سەرەکان دەربڕیوە./.