هۆکاری پێنەدانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / جەبار یاوەر


Jan 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە ئەمریکا ڕەزامەندیی لە سەر دابینکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چاودێری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕیوە بەڵام تا ئێستا حکومەتی بەغدا ڕەزامەندیی لە سەر ئەو پرسە نەداوە.

جەبار یاوەر وتی کە داواکارییەک پێشکەش بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کراوە کە هێزی پێشمەرگە پێویستی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چاودێری هەیە تا بتوانین بە بەردەوامی چاودێری ئەو ناوچانە بکەین کە جموجوڵی داعشیان تێدایە.

ناوبراو وتی کە داوای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەڕکەر نەکراوە.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وتی کە ئەمریکا ڕەزامەندیی لە سەر دابینکردنی ئەو فڕۆکانە دەربڕیوە بەڵام دواکەوتنەکەی بە هۆی نەبوونی ڕەزامەندی حکومەتی بەغداوە بووە./.