پاپای پێشوو بۆ پاپای ئێستا: نزات بۆ دەکەم لە کاتێکی مەترسیداردا سەردانی عێراق دەکەیت
(0) /
پاپای پێشوو سەردانەکەی پاپای ئێستای ڤاتیکانی بۆ عێراق بە مێژوویی ناو بردووە و لە هەمان کاتدا لە چەندین مەترسی ئاگاداری کردووەتەوە.
بێنێدێکت ی شانزەیەم بە میدیایەکی ئیتالیی ڕاگەیاندووە کە سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق زۆر گرنگە بەڵام لە کاتێکی مەترسیداری ئەمنی و تەندرووستیدا ئەو سەردانە دەکرێت.
ناوبراو دۆخی عێراقی بە ناجێگیر باس کردووە و ڕایگەیاندووە بۆ پاپا فرانسیس نزا دەکات.
بڕیارە پاپا فرانسیس ڕۆژی هەینی بە سەردانێکی چەند ڕۆژە بگاتە پایتەختی عێراق./.
تێبينيێك بنێرە: