وتەبێژەکەی قوباد تاڵەبانی ئامارێک بۆ پارتی دەخاتەڕوو

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Dec 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش ئاڵۆزییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی نێوان فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە سەر داهاتی سلێمانی، وتەبێژەکەی قوباد تاڵەبانی ئامارێکی لە سەر داهاتی پارێزگای سلێمانی خستەڕوو.

سەمیر هەورامی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە کۆی گشتی پارەی داهاتی ناوخۆ کە بۆ مووچە تەرخان کراوە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بریتییە کە 2 ترلیۆن و 559 ملیار دینار تا بەرواری 30 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەو پارەیە بڕی یەک ترلیۆن و 102 ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی کردووە لە داهاتی ناوخۆیی پارێزگاکە.

هەورامی ڕایگەیاندووە کە بەدەر لەوەش، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە لە هەولێرە، بەشێکی بودجەی لە داهاتی کۆکراوەی سلێمانی دابین دەکرێت.

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە جارێکی دیکە تۆمەت بەخشین بە سلێمانی و ئیدارەکەی قبووڵکراو نابێت لە بەر ئەوەی کە بە داتا سەلمێندراوە کە سلێمانی زیادەشی بۆ مووچە دابین کردووە./.