هاوپەیمانییەکەی عەلاوی هەڵوێستێکی نوێی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / ئەیاد عەلاوی


Dec 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەو هاوپەیمانییەکەی کە ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق سەرکردایەتی دەکات، جارێکی دیکە دژایەتی خۆیی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەم ئەنجامە تەنیا ناکۆکییە سیاسییەکان زیاتر دەکات.

هاوپەیمانی وەتەنیە لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی ڕاگەێندراوی هەڵبژاردنەکانی عێراقی ڕەتکردەوە و هۆشداریی لە سەر تێکچوونی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی ئەم وڵاتە داوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە و ئەمەش پێشبینی کراو بووە و هیچ دامەزراوەیەک ئامادەیی بۆ دۆخێکی وەها نییە.

وەتەنیە ڕایگەیاندووە لە لە چوارچێوەی یاسادا دژایەتی خۆی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەکات.

ڕاشیگەیاندووە کە چاودێرانی بیانی تەنیا سەیرکەرێک بوون و هیچ ڕۆڵێکیان لە ڕێگری لە دزینی ملیۆنان دەنگی خەڵکی عێراقدا نەبووە و ئەم هەڵبژاردنانەش ناتوانێت ساڕێژی زامی عێراقییەکان بکات و تەنیا دەسپێکی داهاتوویەکی مەترسیدارە./.