یەکێتی ناوی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراقی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Dec 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە مافی حیزبەکەی ناو برد و وتی کە بەرهەم ساڵح کاندیدی بەهێزە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە.

ئارێز عەبدوڵڵا بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند کە پێویستە کورد بۆ کابینەی داهاتووی عێراق بە بەرنامەی تایبەتەوە ئامادە بێت.

ناوبراو وتووێژی نێوان پارتی و یەکێتیی بە پێویست ناو برد و وتی کە دەبێت لێژنەیەکی هاوبەش پێک بهێندرێت تا لە سەر پۆستەکانی بەغدا ڕێکەوتن بکرێت.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی هەروەها ڕایگەیاند کە حیزبەکەی و پارتی ڕێکەوتنیان لە سەر پێکهێنانی حکومەت هەیە و یەکێتی پێشتریش دەنگی بە سەرۆکی هەرێم داوە و لە ئێستادا بە فەرمی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی دەوێت.

ئارێز عەبدوڵڵا وتی کە ئەگەر پارتی پۆستی سەرۆکی هەرێم بە یەکێتی بدات دەتوانێت سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێت بەڵام بەرهەم ساڵح کاندیدی بەهێزی یەکێتییە بۆ ئەو پۆستە./.