بەرهەم ساڵح و سودانی لە بەغدا کۆبوونەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق بەغدا بەرهەم ساڵح


Jun 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە شاری بەغدا پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کرد.
لە کۆبوونەوەی نێوان بەرهەم ساڵح و محەممەد شیاع سودانی (سێ شەممە 20 ی حوزەیرانی 2023) باس لە هەنگاوەکانی حکومەت کرا بە ئاراستەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق بە بێ جیاوازی.
هەر دوو لاش دووپاتیان کردەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و یاسا و جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پاراستنی بەرژەوەندی هاووڵاتیان.
هەر لەو کۆبوونەوەدا بەرهەم ساڵح پشتیوانی خۆیی بۆ پلانەکانی حکومەتی عێراق لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی ڕاگەیاند و بە بایەخەوە باسی پلانی کرانەوەی عێراقی کرد لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و هەروەها هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان لایەنەکان./.