داوایەکی قوباد تاڵەبانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Dec 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە کە زۆربوونی هێرشەکانی داعشی تیرۆریست لەم ماوەیەدا سەلمێنەری ئەوەیە کە بەدەر لەوەی مەترسی ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەر زیندووە، پێویستیشە کێوماڵ و چاودێری و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی ئەو ناوچانە زیاتر بکرێت بە تایبەت ئەو ناوچانەی دەکەونە نێوان هێڵی بەرگری هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بە هەماهەنگی و هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە کە دەبێت کار بۆ نەهێشتنی فیکریی داعش بکرێت لە بەر ئەوەی کە تا ئەو فیکرە مابێت تیرۆریش هەر دەمێنێت و پێویستە شانە نوستووەکانیش لە ڕەگەوە ڕیشەکێش بکرێن./.