عامری چۆن باسی ساختەکاری هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە؟
(0) /
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەکەی ئەم وڵاتە بە ڕێکەوت نەکراوە.
هادی عامری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆمەڵە بەڵگەنامەیەکی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە سەلمێنەری ساختەکاریی هەڵبژاردنەکانن و ئەوەش بە ڕێکەوت ڕووی نەداوە.
ناوبراو وتی کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هیچ ڕاپۆرتێکی لە سەر ئامێرەکانی دەنگدان بە پەرلەمان نەداوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە کۆمیسیۆن کۆمەڵە سەرپێچییەکی یاسایی و دەستووری و تەکنیکیی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا کردووە و ئەو ئەنجامەی دراوەتە کاندیدەکان جیاواز بووە لەو ئەنجامەی بڵاو کراونەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: