بافڵ تاڵەبانی بڕیارە هێز بەرەو کوێ بنێرێت؟
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکان خەریکە کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان جێدەهێڵن و ئەویش بە هۆی بوونی چەندین مافیا و چەکدارێکەوەیە و بڕیار دراوە کە هێزێک ڕەوانەی ئەو ناوچەیە بکرێت.
ئەمە وتەی بافڵ تاڵەبانییە لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ و لە وەڵامی پرسیاری خوێندکارێکدا بووە لە سەر دیارنەمانی داهاتی گەرمیان.
پرسیاری خوێندکارەکە ئەوە بووە کە داهاتی کێڵگەی نەوتی حەسیرە و خاڵە سنورییەکان چی لێدێت، بۆ لە خزمەتی خەڵکی سنورەکەدا نییە؟
هاوسەرۆکی یەکێتی لە وەڵامدا وتی: تۆ بۆ ناڵێیت ئەم هەموو نەوتەی تر هەیە لە گەرمیان بۆ کۆمپانیاکان دەریناهێنن، چەند مافیا و چەکدارێک هەیە و ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و خەریکە کۆمپانیاکان دەڕۆن و ئەو تۆزە داهاتەش کە هەیە نامێنێت.
وتیشی کە لە لای پارتی وا نییە و کەس ناتوانێت شتی وا بکات، بە نیازم لەم یەک دوو هەفتەیەدا هێزێکی سەربازی بنێرمە ناوچەکە./.
تێبينيێك بنێرە: