ئەمریکا ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکەی قاعیدەی لە سوریا ئاشکرا کرد

(0) / / ئەمەریکا / قاعیدە ئەمریکا


Dec 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناسنامەی سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی ئاشکرا کرد کە لە 3 ی کانوونی یەکەمی 2021 لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی لە سوریا کوژراوە.

جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی کە لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە سوریا یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی " حراس الدین " بە ناوی مەسعەب کەنان سەر بە قاعیدە کوژراوە.

ناوبراو وتی کە هێرشەکە قوربانیی سڤیلیشی هەبووە.

کێربی وتی کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و زانیاری ورد لە سەر زیانەکانیشی بڵاو دەکرێتەوە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە هەواڵی هێرشی سەر یەکێک لە سەرکردەکانی قاعیدەی لە ئیدلبی سوریا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەێندراوێکی فەرمیدا فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو هێرشە دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای پلاندانان و سەربازیی قاعیدە./.