ئایا مەحمود سەنگاوی لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دوور خراوەتەوە؟

(0) / / كوردستان / مەحمود سەنگاوی بافڵ تاڵەبانی


Dec 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

نووسینگەی مەحمود سەنگاوی ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستووەتەوە کە باس لە لادانی لە پۆستەکەی دەکەن.

بە پێی ئەوەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هاتووە، مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە.

نووسینگەی مەحمود سەنگاوی لە ڕاگەێندراوێکی سێ شەممە 7 ی کانوونی یەکەمی 2021 جەختیکردووەتەوە کە ناوبراو لە سەرپەرشتی میحوەری یەکی گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە و هەروەها لە ئەندامێتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەردەوامە./.