لە هەڵەبجە 20 کەس دەستگیر کران

(0) / / كوردستان / هەڵەبجە


Dec 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایشی پارزگای سلێمانی و چەند دەزگایەکی دیکەی ئەمنی، شەوی ڕابردوو زیاتر لە 20 کەس لە هەڵەبجە بە تۆمەتی لایەنگریی داعش دەستگیر کراون.

دەستگیرکردنی ئەو کەسانەش شەوی چوارشەممە 8 ی کانوونی یەکەمی 2021 بووە.

دەوترێت کە یەکێک لەو کەسانە پاش ڕوبەڕوبونەوەی لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان و بە برینداری دەستگیر کراوە.

هەروەها بە پێی زانیارییە میدیاییەکان، چەندین کەسی دیکەش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.

هەروەها هەندێک زانیاری نافەرمی باس لەوە دەکەن کە دوو کەس لەوانەش کە دەستگیر کراون، کوڕی کەسایەتییەکی ئائینی و کەسایەتییەکی سیاسین./.