سەفین دزەیی: ڕەنگە داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بکەین

(0) / / كوردستان / سەفین دزەیی


Dec 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بەردەوام بێت ڕەنگە داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بکرێت.

سەفین دزەیی وتی کە ئەو هێزانەی ئەمریکا کە دەکشێنەوە هێزی شەڕکەرن بەڵام بە مانای ئەوە نایەت کە هاوپەیمانان لە عێراق نامێنن، بەڵکوو شێوەی مامەڵە و مانەوەیان دەگۆڕێت.

ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا لە سەر هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش، وتی: لە ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی هەڵوێستیان ڕوون بووە و پاڵپشتی کوردستان دەکەن.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە لە ئێستادا هەماهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە بۆ پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش و سەردانەکەی مستەفا کازمیش بۆ ئەو ناوچانەی شەڕی تێدا کراوە کاریگەریی لە سەر ئەو هەماهەنگییە دەبێت./.