بۆ کۆبوونەوەی سەدر و لایەنە ناڕازییەکانی شێعە دواکەوتووە؟

(0) / / ئاسیا / هادی عامری نوری مالیکی سەید موقتەدا سەدر


Dec 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعە ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نەجەف لە گەڵ سەید موقتەدا سەدر دواکەوتووە.

حەسەن بەهادۆلی ئەندامی هاوپەیمانی نەسر لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن تا پاش ئەوەش بە لێک تێگەیشتن هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەست پێبکات.

ناوبراو وتی کە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نەجەف لە ماڵی سەید موقتەدا سەدر و بە بەشداری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و لە درێژەی کۆبوونەوەکەی ماڵی هادی عامری لە بەغدا دەبێت.

سەرچاوەیەکیش لە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆبوونەوە تا ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و بە تایبەت سکاڵاکەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دواکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە، سەعد موتەلبی سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە نوری مالیکی بۆ کۆبوونەوەکەی ماڵی سەدر بانگهێشت نەکراوە.

ناوبراو وتی کە تەنیا هادی عامری بۆ ئەو کۆبوونەوە بانگهێشت کراوە./.