مالیکی پشتیوانی خۆیی بۆ فەڵەستینییەکان ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی عێراق


Oct 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە عێراق پشتیوانی خۆیی بۆ هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند.
نوری مالیکی ڕایگەیاندووە کە بە شانازی و پێزانینەوە چاودێری هێرشی ئازا و پلانی سەرکەوتووی هێزەکانی قەسام و برا تێکۆشەرەکانی دیکە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو شەڕە لە دەرەوەی توانا و بیرکردنەوەی هێزەکانی داگیرکار و حکومەت و دوژمن بووە، لە ڕێگای ئاراستەکردنی هەزاران مووشەک و دزەکردنی ژمارەیەک لە هێزەکانی فەڵەستین بۆ نێو قووڵایی قەوارە و کۆنتڕۆڵکردمی پێگەیەکی سوپای داگیرکار و بە دیلگرتنی ژمارەیەک سەربازی زایۆنیست.