نهێنی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ میسر ئاشکرا بوو

(0) / / ئەفریقیا / میسر ئیسرائیل


Dec 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەکی میسری ڕایانگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ویستی ئەوەی هەبووە لە سەردانەکەیدا بۆ قاهیرە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەر دوو لا ڕابگەێنێت بەڵام میسر هێشتا دژی ئەو سیاسەتەیە.

ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییانە ڕایانگەیاندووە کە یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە لایەن بەرپرسانی میسرییەوە پێشوازییەکی ئەوتۆی لێنەکراوە، بە تایبەت کاتێک چەند پارچە ئاسەوارێکی مێژوویی میسری گەڕاندەوە کە پێشتر بە نایاسایی لەو وڵاتە دزرابوون، لایەنی میسری پێی وابووە کە ئەو ڕادەستکردنەوە کاری کۆمیتەیەکی تەکنیکی بووە نەک ئەوەی لە چاوپێکەوتنێکی سیاسیدا بخرێنە ڕوو.

بە وتەی سەرچاوەکان، لایەنی ئیسرائیلی هەوڵی ئەوەیداوە لەو ڕێگایەوە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان ڕابگەێنێت بەڵام قاهیرە هێشتا دژایەتی ئاشکرابوونی دەکات.

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاندووە کە قاهیرە هێشتا دەیەوێت بەشێکی زۆری پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل بە شاراوەیی بمێنێتەوە لە بەر ئەوەی کە ڕای گشتی میسر بە هەستیارییەوە لەم پرسە دەڕوانن./.