مالیکی بۆ سەردانی کوردستان دەکات؟

(0) / / كوردستان / نوری مالیکی


Dec 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

 نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕۆژی چوارشەممە بە یاوەری شاندێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شێعەکان دەگاتە هەولێر و بڕیارە لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆببێتەوە.

کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بەشێک لە ئامانجی سەردانەکەی مالیکی و شاندەکەی یاوەری لە خۆ دەگرێت.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق، پرسی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە لە ڕیزی گرنگترینی ئەو تەوەرانەن کە لە سەردانەکەی مالیکی بۆ هەرێمی کوردستان باس دەکرێت./.