بافڵ تاڵەبانی بۆ سەردانی نوری مالیکی کرد؟

(0) / / كوردستان / کوردستان نوری مالیکی بافڵ تاڵەبانی


Sep 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری بەغدا لە گەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووە.
بافڵ تاڵەبانی ڕۆژی چوارشەممە سەردانی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای کرد و لەو چاوپێکەوتنەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان، هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و وتووێژی لە سەر کرا.
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاماژە بە مووچە و قووتی خەڵکی هەرێم وتی کە دەبێت چارەسەرکردنی کێشە داراییەکلان و دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە کێشە سیاسییەکان کاری لە پێشینەی هەمووان بێت و چیتر هاووڵاتیان لە دڵەڕاوکێدا نەمێننەوە.
بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە هەڵەبجەش ڕایگەیاندووە کە ئەم شارە و دانیشتووانەکەی شایەنی هەموو ڕێز و وەفادارییەکن و دەبێت بە پارێزگابوونیشی خەمی هەمووان بێت و هەموو لایەک پێویستە بەرپرسانە مامەڵە لە گەڵ ئەم پرسەدا بکەن.