بافڵ تاڵەبانی کام پلەداری سەربازی لە پۆستەکەیان دوور دەخاتەوە؟

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Dec 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریدا دوو فەرماندەی باڵای ئەمنی و سەربازی بگۆڕێت.

زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، مستەفا چاوڕەش لە فەرماندەیی یەکەی 70 ی هێزەکانی پێشمەرگە لا دەدرێت و لە شوێنی ئەو لیوا ڕوکن عومەر ساڵح دەکرێتە شوێنگرەوەی.

هەروەها بڕیاریشی داوە کە بەرهەم ئەحمەد فەرماندەی هێزی ئاڵتونی بگۆڕدرێت و عەمید پشتیوان فەرماندەی فەوجێکی لیوای پاراستنی سلێمانی شوێنەکەی بگرێتەوە.

ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانییە بۆ ئەوەی کە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەنیا فەرمان لە خۆیەوە وەربگرن./.