دادگای بەریتانیا: دەسەڵاتداری دۆبەی دەبێت 733 ملیۆن دۆلار بداتە ژن و دوو منداڵەکەی

(0) / / ئەورووپا / بەریتانیا دۆبەی


Dec 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

دادگای باڵای بەریتانیا لە حوکمێکدا ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداری دۆبەی دەبێت 554 ملیۆن پۆند بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی لە گەڵ شازادە هیا کچی حوسێن، هاوسەری پێشووی خۆی، بە هۆی بەخێوکردن و پاراستنی دوو منداڵەکەیان ڕادەست بکات.

لە حوکمێکی دادگای باڵای بەریتانیا لە لەندەن هاتووە کە محەممەد بن ڕاشد ئالی مەکتوم دەسەڵاتداری دۆبەی دەبێت 554 ملیۆن پۆند کە دەکاتە 733 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بە هاوسەرۆی پێشووی بدات.

بەشێکی زۆری ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی زڕخۆشکەکەی شای ئەردەن و دوو منداڵەکەی و قەرەبووی ئەو مەترسییەی کە دەسەڵاتداری دۆبەی هۆکارەکەی بووە، تەرخان دەکرێت.

شازادە هیا لە نیسانی ساڵی 2019 لە گەڵ دوو منداڵەکەی بەرەو بەریتانیا هەڵهات و 70 ملیۆن پۆند پارەی وەک تێچووی وەرگرتنی حوکمی سەرپەرشتیکردنی دوو منداڵەکەی خۆی بەکار هێناوە./.