هاوپەیمانی عەزم ناوی دوو کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی ئاشکرا کرد

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی خەمیس خەنجەر


Dec 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی سیاسی لە هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، ناوی دوو کاندیدی ئەم هاوپەیمانییەی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد.

یەکێک لە ئەندامانی باڵای هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاندووە کە ناکۆکییەکانی ئەم هاوپەیمانییە و هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی سەرەڕای کۆبوونەوەی لوتکەی هەر دوو هاوپەیمانییەکە چارەسەر نەکراوە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانی عەزم دوو کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەیە، مەحمود مەشهەدانی و خالید عۆبەیدی کە شانسی عۆبەیدی بۆ گەیشتن بە پۆستەکە زیاترە.

ڕاشیگەیاندووە کە لایەنەکانی شێعە پاڵپشتی لە کاندیدبوونی عۆبەیدی بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە کۆدەنگییەک لە عێراقدا هەیە کە هەر سێ سەرۆکایەتییەکە لابدرێن و هیچ پۆستێک لەم خولەدا وەرنەگرن و بەم بۆنەشەوە لایەنەکانی سوننە لە سەر کاندیدکردنەوەی حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن./.