مەسعود بارزانی و محەممەد حەلبوسی لە پیرمام کۆبوونەوە

(0) / / كوردستان / عێراق مەسعود بارزانی محەممەد حەلبوسی


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی تەقەدوم سەردانی پیرمامی کرد و لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.
محەممەد حەلبوسی ڕۆژی پێنج شەممە 7 ی ئازاری 2024 بە سەردانێک گەیشتە پیرمام و لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆبووە.
بارەگای بارزانی ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا بیر و ڕا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کراوە.
هەر دوو لا جەختیان لە سەر پابەنەدبوون بە دەستوور و لێک تێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووەتەوە لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی و باشترکردنی کاروباری دامودەزگاکانی ئەم وڵاتە.