جێگرەوەی حەلبوسی سوێندی دەستووریی خوارد

(0) / / ئاسیا / بورهان ناسر محەممەد عێراق محەممەد حەلبوسی


Jan 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
لە دانیشتنی ڕۆژی سێ شەممەی پەرلەمانی عێراق جێگرەوەی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی لە سەر کار لادراوی پەرلەمان دیاریکرا.
بورهان ناسر محەممەد وەک جێگرەوەی محەممەد حەلبوسی بووە ئەندامی پەرلەمان.
بە پێی ڕێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم، بورهان ناسر محەممەد کە زۆرترین دەنگی پارێزگای ئەنباری بە دەست هێنابوو لە نێو کاندیدە دەرنەچووەکانی هاوپەیمانی تەقەدوم، لە شوێنی محەممەد حەلبوسی سوێندی دەستووریی خوارد و بوو بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
بورهان ناسر لە هەڵبژاردنەکاندا 6716 دەنگی هەبووە.