ئەمریکا گرێبەستێکی سەربازیی بە بڕی 3 ملیار دۆلار لە گەڵ ئیسرائیل واژۆ کرد
(0) /
ئیسرائیل ڕۆژی هەینی گرێبەستێکی سەربازیی لە گەڵ ئەمریکا واژۆ کرد کە بڕەکەی زیاتر لە 3 ملیار دۆلارە.
بە پێی ئەو گرێبەستەش ئیسرائیل 12 کۆپتەری سەربازیی c-h-53-k لە ئەمریکا وەردەگرێت.
هەر لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەدا دوو فڕۆکەی دابینکردنی سووتەمەنی k-c-46 ی بۆئینگ دەدرێتە تەل ئەبیب.
تا ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا هیچ لێدوانێکیان لە سەر ئەو گرێبەستە نەداوە./.
تێبينيێك بنێرە: