زانیارییەکی گرنگ لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرا دەبێت

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Jan 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا و ئێران وەک دوو وڵاتی دەستڕۆیشتوو لە عێراق داوای کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵحیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کردووە.

عارف قوربانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە کە پێشتر قسە و باسی ئەوە هەبووە کە پارتی داوای گۆڕینی کاندیدەکەی لە یەکێتی کردووە یان لە ناوخۆی یەکێتی خواست لە سەر کاندیدکردنەوەی کەسێکی دیکە هەبووە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا و ئێران داوایان لە یەکێتی کردووە کە دەبێت تەنیا بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید بکرێتەوە.

بە وتەی عارف قوربانی، لایەنی سەدریش قایل کراوە بۆ ئەوەی کە لە پەرلەمان دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدەن تەنانەت ئەگەر پارتیش کاندیدی هەبێت، لە گەڵ دەوڵەتی یاساش لە سەر ئەو بابەتە ڕێکەوتوون./.