هۆکاری ئازادکردنی گەنجە دەستگیرکاوەکانی پیرەمەگرون چی بووە؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی بافڵ تاڵەبانی


Jan 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند کە بە بڕیاری دادوەر، ژمارەیەک لە گەنجە دەستگیرکراوەکانی خۆپێشاندانەکەی پیرەمەگرون ئازاد کراون.

بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو گەنجانە بە جلی پرتەقاڵییەوە کاردانەوەیەکی زۆری لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە.

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند کە بە بڕیاری دادوەر ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی خۆپێشاندانەکەی ساڵی ڕابردووی پیرەمەگرون بە کەفالەت ئازاد کران.

یاسین عەبدولسەمیع وتی کە دۆسیەی ئەوانەش کە ئازاد نەکراون لە بەر دەستی دادوەری لێکۆڵینەوەدایە و ڕەنگە ئەمڕۆ ئەوانیش ئازاد بکرێن.

ناوبراو وتی کە لە سەر ئەم دۆسیەیە هەر یەک لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە سەر هێڵ./.