ناوەڕۆکی پەیامە توندەکەی سەدر بۆ مالیکی ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / ڕەوتی سەدر نوری مالیکی


Jan 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ناوەڕۆکی ئەو پەیامەی ئاشکرا کردووە کە لە لایەن سەرۆکی ڕەوتی سەدرەوە لە سەر نوری مالیکی ئاراستە کراوە.

وائیل ڕکابی ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی سەدر بەنامەیەک چوارچێوەی هەماهەنگیی ئاگادار کردووەتەوە کە لە هیچ حکومەتێکدا بەشداری ناکەن کە نوری مالکیی تێدا بێت.

ناوبراو وتی کە سەدرییەکان لە سەر هەڵوێستی خۆیان بۆ ڕێگری لە بەشداری نوری مالیکی لە حکومەتی نوێی عێراق پێداگری دەکەن.

ڕکابی وتی کە هیچ هێزێک ناتوانێت لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنەکان دوور بخاتەوە، ئەویش دەوڵەتی یاسا کە ژمارەی کورسییەکانی زۆرە./.