ئۆمیکرۆن گەیشتە هەرێمی کوردستان
(0) /
وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی 5 حاڵەتی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنی لە هەرێم ڕاگەیاند.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە 6 ی کانوونی دووەمی 2022 ڕایگەیاند کە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و 5 حاڵەت تۆمار کراوە.
ناوبراو وتی کە توشبووەکان لە یەک خێزانی نیشتەجێی دهۆکن و بەم دواییانە لە سەردانی دەرەوە گەڕاونەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: