ساڵی ڕابردوو چەند کەس لە کوردستان بە هۆی مینەوە بوونەتە قوربانی؟

(0) / / كوردستان / کوردستان


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

دەزگای گشتی کاروباری مین لە کوردستان بڵاویکردەوە کە سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو 627 هەزار مەتری چوارگۆشە پاککراوەتەوە بەڵام 42 هاووڵاتی بە هۆی مین و تەقەمەنییەوە بوونەتە قوربانی.

جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای کاروباری مین ڕایگەیاند کە لە ساڵی ڕابردوو 627 هەزار و 49 مەتر زەویی کوردستان لە مین پاککراوەتەوە و 2 هەزار و 8 مینیش لە ناو براون کە لەو ژمارەیە هەزار و 928 یان دژە کەسی و 80 ی دیکەیان دژە تانک بوون، هەروەها جۆرەکانی دیکەی تەقەمەنیش لە ناو براون.

وتیشی کە لە ساڵی ڕابردوو 42 کەس لە کوردستان بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین کە 19 کەس گیانیان لە دەست داوە و 23 کەسی دیکە کەم ئەندام یان بریندار بوون.

جەبار مستەفا وتی کە ئێستاش 255 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە کوردستان چێنراوە بە مین و تەقەمەنی ماون کە دەکاتە 3 هەزار و 321 کێڵگە و ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان./.