ئاراس شێخ جەنگی لە سەر پارتی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات

(0) / / كوردستان / ئاراس شێخ جەنگی


Jan 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سڕکراوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە یەکێتی نوێ درەنگ تێگەیشتن پاتی هیچ حسێبێکیان بۆ ناکات.

ئاراس شێخ جەنگی لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە یەکێتی نوێ لەوە درەنگ تێگەیشتن کە پارتی هیچ حسێبێکیان بۆ ناکات.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پارتی تۆڵەی ئەوەش دەکاتەوە کە ڕەوانشاد مام جەلال لە پاش ساڵی 1975 یەکێتی نیشتمانی کوردستانی دامەزراند و شۆڕشی نوێی دەستپێکرد.

ئەو ئەندامە سڕکراوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی هەروەها ڕایگەیاند کە بڕیار بەدەستانی یەکێتی نوێ، لە سەر خواستی ئەوان کەوتنە دژایەتی ئەو کەسانەی لە سەر ڕێبازی مام جەلال و یەکێتی ڕاستەقینە بوون و ئامانجیان ڕاگرتنی باڵانسی هێز و گەشەپێدانی بیروڕای ئازاد لە کوردستان بوو./.