بافڵ تاڵەبانی لە بەغدایە / پارتیش هۆشیار زێباریی ناردووە

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی هۆشیار زێباری


Jan 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

ململانێی هەر دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتووەتە لوتکە. پاش دەرکردنی بەیاننامە دژ بە یەکەکان، هەر دوو حیزب شاندێکی باڵایان بۆ وتووێژ لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان ناردووەتە بەغدا.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە یاوەری شاندێک لە بەغدایە و بڕیارە لە گەڵ سەرکردەی لایەنە سوننە و شێعەکان بە مەبەستی پاڵپشتی لە بەرهەم ساڵح کۆببێتەوە.

هاوکات پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش هۆشیار زێباریی ناردووەتە بەغدا کە پاڵپشتی لایەنەکانی سەدر و تەقەدوم بۆ کاندیدبوونی مسۆگەر بکات./.