نەوەی نوێ بە کام لادا دەڕوات، پارتی یان یەکێتی؟

(0) / / كوردستان / نەوەی نوێ شاسوارعەبدولواحید


Jan 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕۆڵی گرنگ دەبینێت، ئەمەش بۆ ئەو هاوپەیمانییە دەگەڕێتەوە کە لە پەرلەمانی عێراق بووەتە خاوەنی 28 کورسی و دەتوانێت کاندیدی هەر یەک لە پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکاتەوە.

بەدەر لە بابەتی دەنگدان بە هەر یەک لە کاندیدی پارتی و یەکێتی، نەوەی نوێ ڕۆڵی لە بەڕێوەچوون یان پەکخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت. هەڵبژاردنەکە پێویستی بە 220 ئەندامی پەرلەمان هەیە، لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە هاوپەیمانییەکەی سەدر و حەلبوسی و بارزانی و ئەوانەوە کە بەشدار بوون، 228 ئەندام بوون، نەوەی نوێ و هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک دەتوانن ئەو نیسابە بشکێنن و دانیشتنەکەی پەرلەمان پەکبخەن.

دەوترێت کە پارتی و یەکێتی داوای پاڵپشتییان لە نەوەی نوێ و هاوپەیمانییەکەی کردووە. تا ئێستا دیار نییە کە دەنگیان بۆ کاندیدەکەی پارتی دەبێت یان یەکێتی، یان ئەوەی کە بەشداریی دانیشتنەکەی پەرلەمان دەکەن یان نە؟/.