بەرپرسێکی یەکێتی: هەر هەوڵێک لە دژی ئێمە ڕەنگە بگاتە دابەشبوونی کوردستان

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Jan 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ئەگەری بەردەوامیی سیاسەتی سڕینەوە و پەراوێزخستنی یەکێتی، هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی مەترسی دابەشبوون دەبێتەوە.

غەیاس سورچی لە میانەی بەشداریی لە بەرنامەی " غیر معلن " کە شەوی سێ شەممە لە کەناڵی " الفرات " بڵاو کرایەوە، وتی: لە پاش گۆڕانکارییەکانی ساڵی 2003 ی عێراق چەندین بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان یەکێتی و پارتی هەبووە بەڵام لە ساڵی 2018 ناکۆکییەکانی هەر دوو حیزب چووەتە قۆناغێکی نوێوە.

ناوبراو وتی: شێوازی بەڕێوەبردنی ناوچەکانی هەولێر و دهۆک لە گەڵ سلێمانی و هەڵەبجە ڕوونە و هەر ناکۆکییەک لە نێوان ئەم دوو حیزبە کاریگەری خۆی لە سەر هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی سیاسی، سەربازی و ئابوری دەبێت و ئەم ناکۆکییەش ڕەنگە ببرێتە ناو هێزەکانی پێشمەرگەوە.

سورچی وتی کە هەر هەوڵێک بۆ سڕینەوە یان پەراوێزخستنی یەکێتی، کوردستان ڕوبەڕوی مەترسی دابەشبوون دەکاتەوە.

وتیشی کە پارتی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و دوو وەزارەتی حکومەتی عێراقی بردووە و ئێستاش هەمان مافی هەیە بەڵام لە ئێستادا یەکێتی شەڕی ئیرادەی خۆی دەکات و پێداگری لە سەر سەرکەوتنی بەرهەم ساڵح دەکاتەوە./.