لە بەغدا چ باسە؟ ئایا سەدر و عامری ڕێکەوتوون؟

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر نوری مالیکی هادی عامری


Jan 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە سەر ئەوە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن کە چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان بە بێ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەشداری لە پێکهاتەی حکومەتی نوێی عێراقدا بکات.

لە میانەی کۆبوونەوەی شەوی چوارشەممەی سەید موقتەدا سەدر و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پێشنیاری ئەوەیکردووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان بەشداری لە کابینەی نوێی عێراقدا بکات.

بە پێی ئەوەی کە لە میدیاکانی عێراقدا هاتووە، سەدر بەوە ڕازیبووە بەڵام مەرجی بەشدارینەکردنی نوری مالیکیی لە کابینەی نوێی عێراق خستووەتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی.

باس لەوەش دەکرێت کە عامری بە جۆرێک بەو مەرجەی سەدر ڕازیبووە و ئەمەش ناڕەزایەتیی خستووەتە نێو لایەنەکانی ئەندام لە چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان./.