شاسوار عەبدولواحید چەند مەرجێکی قورسی خستە بەردەم پارتی و یەکێتی
(0) /
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ دەنگدان بە کاندیدی هەر یەک لە پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق، چەندین مەرجی گرنگ و قورسی خستە بەردەم دەسەڵاتدارانی ئەو دوو حیزبە و مەرجەکانیش پەیوەندییان بە مووچە و خزمەتگوزارییەکانی خەڵکەوە هەیە.
شاسوار عەبدولواحید لە پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو مەرجانەی خستەڕوو کە بریتین لە:
هەرزانکردنی نرخی غاز بۆ هاووڵاتیان.
لابردنی باج لە سەر هاووڵاتیان و دوکانداران و کۆمپانیاکان.
درووستکردنی ژمارەی بانکی بۆ مووچەخۆران و مانگانە گەڕانەوەی بەشێک لەو مووچەی بۆیان پاشەکەوت کراوە لە ڕێی ئەو ژمارە بانکییەوە.
دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
چارەسەرکردنی مادەی 140 و ناوچە کێشە لە سەرەکان و زامنکردنی بەشە بودجەی هەرێم.
دابینکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
مووچەی خانەنشینان هەموو مانگێک لە ڕێی کارتی بانکییەوە بگاتە دەستیان.
هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.
هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و ئەندامانی کۆمیسیۆنیش لە کەسانی بێلایەن بن./.
تێبينيێك بنێرە: