دوو براکە بۆ سەردانی بەغدا دەکەن؟
(0) /
شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدایە، بڕیارە شاندێکی دیکە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و بە ئەندامێتی قوباد تاڵەبانی بگاتە پایتەختی عێراق، ئامانجی سەردانەکەش پەیوەندی بە 7 ی مانگ و هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەوە هەیە.
ڕێزان شێخ دلێر ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئامانج لە سەردانەکەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا مسۆگەرکردنی پاڵپشتی لایەنەکانی عێراقە لە بەرهەم ساڵح.
شاندە باڵاکەی یەکێتی بۆ ئەو مەبەستەش لە گەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
ڕاوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئەو لایەنانەی شاندی دیکەی ئەم حیزبە سەردانی کردوون، جەختیان لە سەر پاڵپشتی خۆیان لە کاندیدبوونی بەرهەم ساڵح کردووەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: