ئێرانییەک وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان کرا
(0) /
سیاسەتمەدارێکی بە ڕەگەز ئێرانی وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئابوری و بازرگانی دەستنیشان کرا.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕامین تلوعی سیاسەتمەداری بە ڕەگەز ئێرانیی وەک یاریدەدەری خۆی بۆ کاروباری ئابوری و بازرگانی دەستنیشان کرد.
ڕامین تلوعی لە تشرینی دووەمی ساڵی 2014 وەک جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەستنیشان کرا و پێشتر چەندین بەرپرسیاریەتی باڵای لە وەزارەتە جیاجیاکانی حکومەتی ئەوە وڵاتە هەبووە./.
تێبينيێك بنێرە: